تەرمی دیبلۆماتكارێكی فەرەنسی دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەرمی دیبلۆماتكارێكی فەرەنسی دۆزرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی دیبلۆماتكارێكی فەرەنسی بە خنكاوی لە ناو كۆنسوڵخانەی گشتیی وڵاتەكەی لە شاری تەنجەی مەغریبی دۆزرایەوە.

ئاسایشی مەغریب رایگەیاند ئەمڕۆ تەرمی عامدۆنیس فرانسوا كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە شاری تەنجە بە خنكاوی لە ناو كونسوڵخانەكەی دۆزراوەتەوە.

بە پێی زانیاریی میدیاكانی وڵاتی مەغریبی عەرەبی، كۆنسوڵە تەمەن "٥٥" ساڵەكە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا خۆی خنكاندووە و دواتر تەرمەكەی لە شوێنی كاركردنیدا دۆزراوەتەوە.

تا ئێستا هیچ لەبارەی هۆكاری خۆكوشتنی كونسوڵەكە یان كوژرانی بڵاو نەبووەتەوە.