یۆنیسف: زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان لە پێداویستیی تەندروستی بێبەشن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یۆنیسف: زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان لە پێداویستیی تەندروستی بێبەشن

سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یۆنیسف) لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە زیاتر لە نیوەی خەڵکی جیهان لە پێداویستیی تەندروستی بێبەشن و ئەمەش هەتا ساڵی ٢٠٣٠ بەردەوام دەبێت.

یۆنیسف لەمبارەوە لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بڵاوی کردووەتەوە، سەرەڕای پێشکەوتنەکان لە زۆر بواردا، بەڵام هێشتا زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان، واتە ٤.٢ ملیار خەڵک لە پێداویستیی تەندروستی بێبەشن و ئەو کەلوپەلانەش کە بەکاریان دەهێنن، پاشماوەکانی مرۆڤ لەناو ژینگە بڵاو دەکاتەوە و ئەمەش لەسەر تەندروستیی مرۆڤ و ژینگە هەڕەشەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی یۆنیسف، ٦٧٣ ملیۆن خەڵک بەگشتی لە بوونی دەستشۆر بێبەشن و شوێنە بێ سەرداپۆشراوەکانی شار و گوندەکان بۆ وەک دەستشۆر بەکار دەهێنن، هاوکات نزیکەی ٦٩٨ ملیۆن منداڵیش لە قوتابخانەکان لە ئیمکانات و پێداویستیی تەندروستی بیبەشن.

لە راپۆرتەکەی یۆنیسفدا هاتووە: "تەنیا ١٠ ساڵ هەتاکوو ٢٠٣٠ ماوە، ئەگەر دنیا بیهەوێ پرۆژەی گەشە تەندروستییە ئەکتیڤەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە (بەڵگەکانی ٢٠٣٠ی یۆنسکۆ) جێبەجێ بکات، دەبێ چوار هێندەی ئێستا خێرایی بە پرۆسەی دابینکردنی پێداویستی بۆ هاووڵاتیان ببەخشێت".

یۆنیسف ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەو خێراییەی ئیستا لە بواری تەندروستی، گەیشتن بە ئامانجەکان تەندروستییەکان بۆ هەموان، هەتا سەدەی بیست و دووەم دەخایەنێت".

بەپێی ئاماری ئەو رێکخراوە، ساڵانە زیاتر لە ٣١٠ هەزار منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ (هەر دوو خولەک منداڵێک) بەهۆی نەخۆشییەکانی سکچوون و لەبەر نەبوونی دەستشۆر و پێداویستیی تەندروستی و ئاوی پاک گیانیان لەدەست دەدەن.