دایکێکی تووشبوو بە کۆرۆنا لە حاڵەتی بێهۆشیدا دووانەیەکی بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دایکێکی تووشبوو بە کۆرۆنا لە حاڵەتی بێهۆشیدا دووانەیەکی بوو

لە نەخۆشخانەی مەلیکە ئەلیزابێس لە برمنگهام لە ڕۆژئاوای بەریتانیا حاڵەتێکی ناوازەی لەدایکبوون تۆمار کراوە کە ئەویش دایکێک بەرلە وادەی ئاسایی خۆی، دوانەیەکی بووە لە کاتێکدا خۆی لە حاڵەتی بێهۆشیدا بوو.

بربچال ئۆک، ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی رۆماتیزم، لە مانگی ئازاری رابردوودا تووشی ئەنفلەوەنزا بووە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی مەلیکە ئەلیزابێس، بەڵام دواتر کەوتە حاڵەتی بوورانەوە و بێهۆشییەوە و دوای ئەوەی دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆڤید- 19 بووە دەخرێتە ژێر ئامێری هەناسەی دەستکردەوە.

کاتێک ئۆک بەهۆش خۆی دێتەوە، تووشی شۆک و سەرسامی دەبێت، کە دەبینێ، دوانەیەکی بووە و گوتی: "لە هەفتەی 25مینی دووگیانیدا بووم، کاتێک بەهۆش خۆم هاتمەوە، هەستم بە ترس کرد، چونکە پێم وابوو منداڵەکانم لەبار چوون".

ئۆک بۆ تۆڕی (سکای‌نیوز)ی بەریتانی گوتیشی: "رزگاربوونی دووانەکەم جێی سەرسامییە، چونکە هەرگیز پێشبینیی رزگاربوونیانم نەدەکرد".

ئۆک لە 10ی نیسانی رابردوودا بە سکێک دوانەیەکی بووە کە کچێک و کوڕێک بوون، لە 26 هەفتەمیاندا کێشی کچەکە 770گرام و کوڕەکە 850گرام بووە.

لەمبارەشەوە هاوسەری هۆک، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو لەدایکبوونە دەربڕی و گوتی: "کاتی لەدایکبوونی دوانەکان هەستی تێکەڵم هەبوو، لە کاتێکدا کە هاوژینەکەم هێشتا لە حاڵەتی بوورانەوەدا بوو".