كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە قەڵادزێ پیشانگەیەکی شێوەکاری کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19/11/2020، لەنێو پارکی قەڵادزێ پیشانگەیەکی شێوەکاری بە بەشداریی ژمارەیەک هونەرمەندی شێوەکاری دەڤەری ڕاپەڕین کرایەوە.

ساوێن حەسەن، یەکێک لە بەشداربوانی پیشانگاکە، کە بە تابلۆیەکی تایبەت بە سەردەمی کۆرۆنا بەشداریی پێشانگەکەی کردووە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پاش ماوەیەک دابڕان لە نمایشکردنی کاری هونەری بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، پێشانگەیەکی گشتی لە پارکی شار بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی شێوەکاری ڕانیە و قەڵادزێ لەنێو پارکی شار لە قەڵادزێ کرایەوە".

گوتیشی:  "من بە تابلۆیەکی تایبەت بە سەردەمی کۆرۆنا بەشداریم کردووە، ئامانجم کارکردنە لەسەر هەوڵ و ماندووبوونەکانی پەرەستاران لە سەردەمی کۆرۆنادا، هەروەها هەمیشە حەزم کردووە کار لەسەر ئەو شتانە بکەم کە بەشێوەیەکی ڕاستەقینە ڕۆژانە لە ژیانماندا ڕوو دەدەن، ئەو تابلۆیەشم کە پەرەستارێکە بە دەمامک و جلوبەرگی خۆپارێزییەوە دەلالەتە لەم ڕۆژگارانەی ئێستامان کە پەتای کۆرۆنا بەتەواوی لەناوماندا بڵاو بووەتەوە و لەو ڕێگەیەوە خەڵک هۆشیار دەکەمەوە کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن".

ئەو خانمە هونەرمەندە ڕاشی گەیاند: "ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم جۆرە پیشانگەیانە نیشاندانی توانای گەنجان و گۆڕینەوەی بیڕوڕای هونەرییە لە نێوان هونەرمەندان و دەمانەوێت کردنەوەی پیشانگەی لەم شێوەیە بەردەوامی هەبێت و زۆرترین هونەرمەند بتوانێت کارەکانی خۆی نمایش بکات و تواناکانی خۆی نیشانی بینەر بدات".