دارا جه‌لیل خه‌یات: بە هۆی ئارامیی كوردستانەوە لە دۆخە سەختەكانیشدا بازرگانی پەكی نەكەوتووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دارا جه‌لیل خه‌یات: بە هۆی ئارامیی كوردستانەوە لە دۆخە سەختەكانیشدا بازرگانی پەكی نەكەوتووە

 به‌رپرسی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێشهاتەكان بەو ئاڕاستەیەن،‌ بازرگانی له‌ هەرێمی كوردستان كوردستان به‌ به‌هێزی ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ و بۆ ئەو مەبەستەش "جووڵه‌یه‌كی باش هه‌یه"‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/11/2020، دارا جه‌لیل خه‌یات، به‌رپرسی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ كوردستان بۆ (باسنیوز) گوتی: "جووڵه‌ی بازرگانی له‌ كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و كه‌رته‌ به‌رده‌وامه،‌ جووڵه‌یه‌كی باش هه‌یه‌ و ئاڕاسته‌یه‌كی باش ده‌ستی پێكردووه‌، كوردستان ده‌چێته‌وه‌ ناو نه‌خشه‌ی بازرگانیی ناوچه‌كه‌".

ئاماژەی بەوەش كرد، هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌باره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی بازرگانی گه‌شه‌ بكات، خواست له‌باره‌ی ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا و بازرگانی له‌ناو كوردستان زۆره‌  و "ئارامی و ئه‌منیه‌تی كوردستان یاریده‌ده‌رێكی ته‌واو به‌هێزه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی له‌ كوردستان گه‌شه‌ بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه‌ی له‌ كوردستان هه‌بووه‌ له‌ شه‌ڕی داعش و كێشەكان لەگەڵ به‌غدا، كه‌چی ده‌بینن بازرگانی كوردستان په‌كی نه‌كه‌وتووه‌، چونكه‌ ئه‌م ئارامی و ئاشتییه‌ گرنگه‌".

ئاشكراشی كرد، كە په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییە‌كانی وڵاتانی دیكه‌ش هه‌یه‌ و به‌رده‌وام جووڵه‌ی بازرگانی له‌ نێوان بازرگانانی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا هه‌یە، هەروەها لە ئاستی ناوخۆشدا چه‌ندان كۆنفرانس بەستراون، ئه‌مانه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ن كه‌ جووڵه‌ی بازرگانی كوردستان ئومێدبه‌خش بێت".