کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

زانکۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کێشە و گرفتە تەندروستییەکانی سنوورەکە، بڕیارە هەنگاوەكانی كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی لە زانکۆی ڕاپەڕین خێراتر بكرێن.

ئاراز ڕەمەزان، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێشە و گرفتە تەندروستییەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین و سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، کۆبووەوەیەکیان ئەنجامدا و بڕیارە هەنگاوەكانی كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی لە زانکۆی ڕاپەڕین خێراتر بكرێن".

ڕاشگەیاند: "زانکۆی ڕاپەڕین و تەندروستی ڕاپەڕین تاوتوێی هەنگاوەكانی كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی دەکەن لە زانکۆی ڕاپەڕین و بڕیاریشە هەنگاوەكانی كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی خێراتر بكرێن و لەداهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسە ئەنجام بدرێت و خوێندنی کۆلێژی پزیشکی بۆ زانکۆی ڕاپەڕین زیاد بکرێت".