ئەگەر کۆرۆنات گرتووە تا ماوەیەک خۆت ماندوو مەکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەگەر کۆرۆنات گرتووە تا ماوەیەک خۆت ماندوو مەکە

 

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان و پسپۆڕان، ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی كۆرۆنا بوون و نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە، دەبێ تا دوو مانگ زۆر ئاگاداری تەندروستیی خۆیان بن و جەستەیان ماندوو نەکەن، چونکە جەستە لەژێر کاریگەریی ئەم ڤایرۆسە لاواز دەبێت و پێویستی بە پشووی زیاترە. پزیشکان بۆ ماڵپەڕی (ئەلۆ دکتۆر) ئاشکرایان کرد، تووشبووانی كۆرۆنا دوای چاکبوونەوە لە كۆرۆنا، وا باشترە تا ماوەیەک وەرزشی قورس و کاری قورس نەکەن، هەروەها نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر لاقەکانیان ڕابوەستن و لە قادرمەی زۆرەوە سەر بکەون، بۆ ئەوەی جەستە بۆ حاڵەتی ئاسایی خۆی بگەڕێتەوە و سیستەمی بەرگریش بەهێزتر بێت.