شەوانە لەناو جێگاکەت ئەم کارە مەکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شەوانە لەناو جێگاکەت ئەم کارە مەکە

 

شەوانە لە کاتی خەوتندا، کاتێک لەناو جێگاکەتی و دەتەوێ بخەوی، وا باشترە مۆبایلەکەت لە سووچێک دابنێی. ئەگەر ڕاهاتووی شەوانە لەناو جێگاکەتدا مۆبایلت بە دەستەوە بێ و خۆت سەرقاڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەی، کارێکی هەڵەیە، لەمەڕ ئەم حاڵەتە پزیشکان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی تەندروستیی (سێو) روونیان کردەوە، ئەم کارە کاریگەریی نەرێنی هەیە لەسەر هۆرمۆنی (میلاتۆنین). بێ گومان ئەرکی ئەم هۆرمۆنە ڕێکخستنی خەوی شەوانەتە، کاتێک هۆرمۆنی میلاتۆنینی جەستەت کەم دەبێتەوە، تووشی قەڵەوی، خەمۆکی و نەخۆشییەکانی دڵ دەبیت و سیستەمی بەرگریی جەستەیشت وەکوو پێویست بەهێز نابێت.