كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە ڕووسیا 456 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 34 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/11/2020، لە ڕووسیا 20 ھەزار و 985 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 991 ھەزار و 988 کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە لە ڕووسیا، 22 ھەزار و 410 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 456 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 34 ھەزار و 387 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 501 هه‌زار و 83 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.