ڕوانگەی سووری: بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی ئیسرائیلییەوە دە سەربازی سووری و ئێرانی كوژران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕوانگەی سووری: بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی ئیسرائیلییەوە دە سەربازی سووری و ئێرانی كوژران

 بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، بۆردومانی چەند شوێنێكی سەربازییان لە نزیك دیمەشق و باشووری بەرزاییەكانی جۆلان  كرد و بە هۆیەوە دە سەربازی سووریا كوژران و یەكێكی دیكەش بریندار بوون.

سەرچاوە سوورییەكان، بڵاویان كردەوە، كە بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، بۆردومانی چەند شوێنێكی سەربازییان لە بەشی باشووری بەرزاییەكانی جۆلان كرد و بە هۆیەوە سێ سەربازی سووریا كوژران و یەكێكی دیكەش بریندار بوون، هەروەها زیانی ماددیش لە شوێنەكە كەوتووەتەوە، بەڵام ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، بە هۆی بۆردومانەكانەوە دە سەربازی سووری و ئێرانی كوژراون.

سوپای ئیسرائیلیش لە بەیاننامەیەكدا ئەوەیان خستە روو، كە چەند پێگەیەكی سەربازیی سوپای قودسی ئێرانی و سوپای سووریایان بە سەركەوتوویی ئامانج گرتووە، هەروەها كۆگە و بارەگای سەركردایەتیی ئەو شوێنە سەربازییانەیان بۆردومان كردووە.

هۆی ئەو بۆردومانەشیان بۆ بۆمبڕێژكردنی ناوچە سنوورییەكانی لەگەڵ سووریا لەلایەن سەربازانی سووریاوە گەڕاندووەتەوە، كە بە پێی بەیاننامەی سوپای ئیسرائیل "بە ڕێنوێنیی ئێرانییەكان ئەو كارەیان كردووە"

ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕای گەیاندووە كە هێرشەكانیان جگە لە جۆلان، دیمەشقی پایتەختی سووریاشی گرتووەتەوە و 8 شوێنیان بە ئامانج گرتووە، دیارترینیان سەربازگەیەك بووە بە سەركردایەتیی ئێرانییەكان كە سەركردایەتیی هێزە ئێرانییەكان كردووە و لە نزیك فڕۆكەخانەی دیمەشق بوو لە سووریا و شوێنێكی نهێنی بۆ میوانداریی كەسایەتی و شاندە ئێرانییە باڵاكان لە باشووری رۆژهەڵاتی دیمەشق و بارەگەی سەركردایەتیی تیمی حەوت لە ناوچەی باشووری بەرزاییەكانی جۆلان.