بەهۆی لێدوانێکەوە ترەمپ بەرپرسێکی باڵای وڵاتەكەی لە کار لادەدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهۆی لێدوانێکەوە ترەمپ بەرپرسێکی باڵای وڵاتەكەی لە کار لادەدا

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئاسایشی ژێرخانی لە کار لادا، بە تۆمەتی ئەوەی لێدوانێکی ناڕاستی سەبارەت بە ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا داوە.

لەکارلادانی کریس کریبس، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئاسایشی ژێرخان، لە کاتێکدا دێ، کە ترەمپ رەتی دەکاتەوە دان بە سەرکەوتنی بەربژێری دیموکراتەکان (جۆ بایدن)دا بنێ، هەروەها لە چوارچێوەی ئەو لەکارلادانی ئەو بەرپرسە پلە باڵایانە دێ، کە وا لێیان دەڕوانێ، کە وەک پێویست شوێنکەوتەی ئەو نین.

سەرۆکی ئەمریکا، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکی بەرفراوان و دانانی کەسە نزیکەکانی لە پۆستە باڵاکانی پینتاگۆن، لە 9ی تشرینی یەکەمی رابردوودا مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی لە کار لادا.

کریبس، کە پێشتر لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەڕێوەبەری جێبەجێکار بووە، لە کاتی دەنگۆی دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی 2016، ئاژانسێکیشی بەناوی CISA بەڕێوە بردووە.

کریبس پشتیوانیی هەردوو حزبەکەی بەدەست هێنابوو، چونکە ئاژانسەکەی هەماهەنگییەکی باشی دروست کردبوو لەگەڵ هەوڵەکانی دەوڵەتی فیدڕاڵ و دەسەڵاتەکانی خۆجێیی بۆ بەرگریی لە سیستەمی هەڵبژاردن لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی یان ناوخۆیی.