بەوێنە.. لە سلێمانی گرووپی خەیاڵی خانمان پیشانگەیەکیان بۆ پیشە دەستییەکانیان کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە سلێمانی گرووپی خەیاڵی خانمان پیشانگەیەکیان بۆ پیشە دەستییەکانیان کردەوە

دوێنێ سێشەممە، 17/11/2020، گرووپی خەیاڵی خانمان بە بەشداریی چل خانمی دەستڕەنگین پیشانگایەكی پیشەی دەستییان لە سەرای شاری سلێمانی كردەوە.

هاوڕاز ستار، ئەندامی گرووپی خەیاڵی خانمان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند:   "پیشانگەكه‌ كاری ده‌ستی و هه‌مه‌چه‌شن له‌خۆ ده‌گرێت له‌ بواره‌كانی ئێكسسواراتی ژنان و چنین و جوانكاریی ناوماڵ و مێخه‌ك و سووف و گوڵ و سیرامیک و كاری ڕیسایكلین و به‌رد و شووشه‌ و چه‌ندان كاری ناوازه‌ی تر، لەم پیشانگایەدا 40 خانم بەشدار بووین و تا ئێستاش چەندین پیشانگەی هاوشێوەمان كردووەتەوە لە دەرەوە و ناوەوەی شاری سلێمانی، تەنانەت لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیشدا بەشداریمان کردووە".

گوتیشی: "ئامانجمان لە پێکهێنانی ئەم گرووپە کە  ماوەی ساڵێکە بە سەرپەرشتی خاتوو (سروە عوسمان) دروستمان کردووە، دەرخستنی توانای خانمانە، هەروەها بە ئامانج ئەوەیە کە لە ڕێگای ئەم پیشانگایانەوە خانمان بتوانن کارەکانیان نمایش بکەن و نیشانی خەڵکی دەرەوەی بدەن و ببێتە هۆی فرۆشتنی بەرهەمەکانیان و لەو ڕێگەیەوە بتوانن سەرچاوەیەکی داهات بۆ خۆیان دابین بکەن".