لە ئەمریکا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 254 هه‌زار و 255 کەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ئەمریکا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 254 هه‌زار و 255 کەس

له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 254 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (چوارشه‌ممه‌ 18/11/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 11 ملیۆن و 695 ھەزار و 711 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ دووشه‌ممه‌ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 11 ملیۆن و 538 ھەزار و 280 کەس بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 254 هه‌زار و 255 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا حه‌وت ملیۆن و 87 ھەزار و 796 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.