پەرلەمانتارێک: حکوومەتى عێراق بودجەى گشتى رەوانەى پەرلەمان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک: حکوومەتى عێراق بودجەى گشتى رەوانەى پەرلەمان دەکات

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند بە ئامانجى گفتوگۆکردن لەسەرى بڕیارە تا کۆتایى ئەم مانگە بودجەى گشتیى ساڵى 2021 بگاتە پەرلەمان چونکە بەپێى یاسا کات نەماوە.

د.جەمال کۆچەر، ئەندامى لێژنەى دارایى و ئابوورى پەرلەمانى عێراق بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "بەپێى یاسا دەبوو لە ١٥ی١٠ی ئەمساڵ پڕۆژە یاساى گشتى بودجەى عێراق بۆ ساڵى 2021 رەوانەى پەرلەمان بکرابووایە، بەڵام بەهۆى رێکنەکەوتن لەسەرى تائێستا نەگەیشووەتە پەرلەمان، چونکە مشتومڕێکى زۆرى لەبارەیەوە دروست بووە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان".

راشیگەیاند: "شاندى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە دوایین سەردانیان بۆ بەغدا پرسى بودجەی ساڵى 2021 و پشکى کوردیان لەو بودجەیە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق باس کردووە، بۆیە دوایین کات کۆتایى ئەم مانگەیە بۆ رەوانەکردنى پڕۆژە یاساکە، ئیتر حکوومەت کاتى زیاترى لەبەردەم نەماوە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" گرنگە پێداگرى بکرێت بۆ جێگیرکردنى پشکى کورد لە پڕۆژە یاساى بودجەى گشتى ساڵى داهاتوو، چونکە کاتى زۆر نەماوە بۆ رەوانەکردنى پڕۆژەکە بۆ پەرلەمان و گفتوگۆکردن لەسەرى، پاشان رەوانەى سەرۆکایەتى کۆماریش دەکرێ بۆ پەسەندکردنى".