10 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ته‌ها خه‌لیل تێده‌په‌ڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

10 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ته‌ها خه‌لیل تێده‌په‌ڕێت

10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ته‌ها خه‌لیل، هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما، له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

ڕۆژی 2010/11/17، ته‌ها خه‌لیل، له‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، له‌ ساڵی 1940 له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندیی سلێمانی له‌دایك بووه‌، له‌ ساڵی 1949 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، له‌ ساڵی 1958 له‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رگیراوه‌، دواتر له‌ ساڵی 1964 پله‌ی یه‌كه‌می له‌ بواری هونه‌ری ده‌رهێنه‌ری شانۆی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ست هێناوه‌.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌شداریی چه‌ندین شانۆگه‌ری و زنجیره‌ درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه‌، دیارترینیان: ڕه‌شه‌ی پۆلیس، ڕێحانه‌ و نامه‌كانی ئه‌شره‌ف، هه‌روه‌ها دوای خۆی نزیكه‌ی 200 به‌رهه‌می هونه‌ری جێهێشتووه‌.