لە مۆزەخانەی سلێمانی پیشانگەیەکی شێوەکاری کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە مۆزەخانەی سلێمانی پیشانگەیەکی شێوەکاری کرایەوە

دوێنێ دووشەممە لە مۆزەخانەی سلێمانی لەژێر ناونیشانی (ڕەنگ و فرمێسك)، پیشانگەیەکی شێوەكاری بۆ هونەرمەندی شێوەكار عەدنان عەبدولقادر کرایەوە و ئەمڕۆ سێشەممەش بەردەوامە. 

هونەرمەندی شێوەكار عەدنان عەبدولقادر، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 17/11/2020، لە هۆڵی مۆزەخانەی شاری سلێمانی بۆ ڕۆژی دووەم پیشانگەکە كراوەیە كە دوینێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەی سلێمانییەوە كرایەوە."

گوتیشی: "ئەم پیشانگەیە 31ەمین پیشانگەی تایبەتیی خۆمە، سەرباری ئەوەی لە دەیان پیشانگەی هاوبەش لە ناوە و دەرەوەی وڵات بەشداریم کردووە."

  عەدنان عەبدولقادر، راشی گەیاند: "وێنەكانی ئەم پیشانگایەم گوزارشت لە سروشت و جوانی و ئازارەكانی ئافرەتان دەكەن."

هونەرمەند عەدنان عەبدولقادر، ساڵی 1971 لە شاری خانەقین لەدایك بووە و ئێستا نیشتەجێی شاری كەلارە ـ بەشداریی دەیان فێستیڤاڵی هونەریی كردووە و خەڵات كراوە.