عەلی باباجان: پێویستە ئەردۆغان واز لە پۆستی سەرۆكی ئاكەپە بهێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عەلی باباجان: پێویستە ئەردۆغان واز لە پۆستی سەرۆكی ئاكەپە بهێنێت

عەلی باباجان سەرۆكی پارتی (دەوا) لە توركیا، لە تازەترین دیمانەیدا باس لەو گۆڕانكارییانە دەكات كە رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڵێنی داوە ئەنجامیان بدات. باباجان دەڵێت ئەگەر ئەو دڵسۆزە لەگەڵ ئەو قسەیەیدا با واز لە پۆستی سەرۆكی ئاكەپە بهێنێت.

عەلی باباجان لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی توركیا شیرین پایزین بۆ ماڵپەری (T24)، باسی لە ریفۆرمی ئابووری لە توركیا، كە بە پێویستییەكی هەنووكەیی زانی.

چەند رۆژێك بەرلە ئێستا ئەردۆغان ئاماژەی دا، كە لەپێناو بەرژەوەندییە هاووڵاتیان ریفۆرمێكی گەورە دەکەن. بۆیە عەلی باباجان دەڵێت: "ئەگەر دڵسۆزە لەگەڵ ئەو قسەیەیدا با واز لە پۆستی سەرۆكی ئاكەپە بهێنێت. ئاخر لە دەقی سوێندخواردنی سەرۆك كۆماردا هاتووە كە بێلایەن بێت، پێم بڵێن چۆن سەركۆمار لە هەمانكاتدا سەرۆكی پارتیش بێت دەتوانێت بێلایەنیی خۆی بپارێزێت؟".

باباجان ئاماژەی بەوەش کردووە كاتێك گۆڕانكاری لە كەناڵی TRTدا دەكات كە موڵكی دەوڵەتە، پێویستە ئۆپۆزیسیۆنیش شوێنی بۆ بكرێتەوە نەك تەنیا دارودەستەی خۆی، ئەمە ئەو تێستەیە كە دڵسۆزی سەركۆمار نیشان دەدات.