به‌ڤیدیۆ.. بارزان مه‌حموودیان كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. بارزان مه‌حموودیان كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

بارزان مه‌حموودیان، گۆرانیبێژى كورد، ئاشكراى كرد كه‌ به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

شه‌وى ڕابردوو 16/11/2020، بارزان مه‌حموودیان كورته‌ ڤیدیۆیه‌كى كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ى، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه‌، له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌شدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، كه‌ به‌ ناوى (خه‌یاڵ)ه‌، به‌م زوانه‌ بڵاوى ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌، خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانیشى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكى به‌رچاویان هه‌یه‌.