فاوچی: کەس ئەم ئەنجامەی پێکوتەی مۆدێرنای پێشبینی نەدەکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فاوچی: کەس ئەم ئەنجامەی پێکوتەی مۆدێرنای پێشبینی نەدەکرد

ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەمریکی بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان، خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەرکەوتنی کۆمپیانیای مۆدێرنای ئەمەریکی دەربڕی، کە رای گەیاند، پێکوتەی ئەزموونیی دژ بە ڤایرۆسی (کۆڤید - 19)یان بە رێژەی نزیکەی 95% کارایی بەدەست هێناوە.

فاوچی، ئەندامی شانەی سەرەکیی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەسایەتیی بەرچاو لە ئەمریکا سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، گوتیشی: ”خاوەندارییمان بۆ پێکوتەیەکی کارای دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کارایی بە رێژەی 94.5%، دەسکەوتێکی زۆر گرنگ و پڕ بایەخە“.

هەروەها گوتی: ”باوەڕ ناکەم کەس ئەم ئەنجامە دڵخۆشکەرەی لە سەرکەوتنی پێکوتەی کۆرۆنای مۆدێرنا پێشبینی کردبێ“.

دوێنێ دووشەمە 16/11/2020 کۆمپانیای مۆدێرنا راگەیاندراوێكى بڵاو کردەوە و تێیدا باس له‌وه‌ كرا، كه‌ کاریگەریی پێکوتەکەیان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە رێژەی 94.5% دەرکەوتووە.

لە راگەیاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتبوو: “دوای شیکاریی کاتی و سەرەتایی بۆ ئەنجامەکانی قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەکان، کاریگەریی بنەڕەتیی پێکوتەکەمان بە رێژەی 94.5% دەرکەوتووە”.