بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێنەوە

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند تەواوی بەشە ناوخۆییەکان دەکرێنەوە و قوتابیانی قۆناغی یەکەمی زانکۆکان دەتوانن لە ئەمڕۆوە مامەڵەی وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی بکەن.

گەلاوێژ سیان، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و گەیاندنی گلەیی و ڕەخنەی داخستنی بەشە ناوخۆییەکان،پێیانڕاگەیاندین کە ئێستا لە کۆی ١٤ بەشی ناوخۆیی زانکۆ و پەیمانگاکان تەنیا چوار بەشە ناوخۆیی ماوە کە بە ڕووی قوتابییاندا بکرێتەوە ئەویش بەھۆی ئەوەی کە کرابوون بە سەنتەری کۆرۆنا و پێویستییان بە خاوێنکردنەوە ھەیە".

گوتیشی: "وەزارەتی خوێندنی باڵا پێیانڕاگەیاندین کە تا کۆتایی ئەو مانگە ئەو چوار بەشە ناوخۆییەش دەکرێنەوە و لە ئەمڕۆوە قوتابییانی قۆناغی یەکەمی زانکۆکان دەتوانن مامەڵەی وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی بکەن".

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی بڵا باسی لەوەشکرد کە بەدەر لەوەش بڕیاردراوە کرێی خوێندنی زانکۆ تایبەتەکان بۆ ئەمساڵیش کەمبکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی خوێندنی باڵاو زانکۆ تایبەتەکان ڕێنوێنی تایبەت دەردەکەن و دواتر ڕێژەی کەمکردنەوەکە ئاشکرا دەکەن.