ئەم خۆراکانە قژت سپی دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەم خۆراکانە قژت سپی دەکەن

 

سپیبوونی خێرای تاڵەکانی قژ، تا ڕادەیەک پەیوەندیی بە بابەتی بۆماوەییەوە هەیە و کەمیی مەوادی کانزایی جەستەش، بۆ نموونە مس، ئەم حاڵەتە پێشوەختەیە دروست دەکات، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی پزیشکان، هەندێک خۆراکیش هەن هەمان کاریگەرییان هەیە، واتە تاڵەکانی قژی مرۆڤ زۆر زوو سپی دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی (بەیتووتە)، زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوە غازییەکان، خواردنی شەکر و خۆراکی شیرین، پرۆتینی ئاژەڵی، رەنگە ناسروشتییە خۆراکییەکان، خوێ، ئاردی سپی و هەروەها جگەرەکێشان، هەمان کاریگەریی نەرێنییان هەیە و دەبنە هۆی سپیبوونی تاڵەکانی قژت لە تەمەنی گەنجیدا.