ئۆتۆمبێلێك نیوەی جیهان بە یەك لیتر بەنزین دەبڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئۆتۆمبێلێك نیوەی جیهان بە یەك لیتر بەنزین دەبڕێت

 

لە پێشبركێیەكی وڵاتی سوید ئۆتۆمبیلێك نمایشكرا كە لە توانیدایە نیوەی جیهان بە یەك لیتر بەنزین ببڕێت.

ڕۆژنامەی (ئودیتی سنتراڵ) بڵاویکردووەتەوە، ئۆتۆمبیلی جۆری (Eximus IV) كە لەلایەن ژمارەیەك قوتابی زانكۆیەكی سویدی دروست كراوە، توانایەكی ڕادەبەری هەیە لە رۆیشتن و ماوەیەكی زۆر بە وزەیەكی كەم دەبڕێت.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی: چوار ساڵ پێش ئێستا لە پێشبركێییەكی وڵاتی سوید بیر لەوە كرایەوە ئۆتۆمبیلێك دابهێنرێت كە بتوانێت لەسەر سكەی تایبەتی خۆیدا بڕوات، ئەو بیرۆكەیە كاری لەسەر كرا و لە دوایین پێشبركێی ئەو وڵاتەشدا لە تاقیكردنەوەدا سەركەوتنی بە دەستهێنا.

هنریك رودگراد، كە پرۆفیسۆرێكە سەرپەشتی بەشێك لە كارەكانی ئەو ئۆتۆمبێلەی كردووە دەڵێت: "گرنگی دروستكردنی ئەو ئۆتۆمبیلە لەوەدایە كە وزەیەكی كەمی دەوێ ئەمەش دەبێتە بیرۆكەیەكی چاك بۆ ئەو كۆمپانیایانە جیهانییانەی كە لە داهاتوودا دەیانەوێت ئۆتۆمبیلی وزەم كەم بەرهەم بهێنن".