چەند خولەکێک دوای راگەیاندنی پێکوتەی مۆدێرنا بازاڕی نەوت و زێڕ و دراو جوولا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند خولەکێک دوای راگەیاندنی پێکوتەی مۆدێرنا بازاڕی نەوت و زێڕ و دراو جوولا

 

دوای چەند خولەکێک لە راگەیاندنی ئەمڕۆی کۆمپانیای مۆدێرنا سەبارەت بە سەرکەوتنی پێکوتەکەیان، پێکوتەی (مۆدێرنا)ی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەواڵەکە زۆر بە خێرایی کاری کردە سەر بازاڕ و نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکارییان بەسەردا هات.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەمە، کۆمپانیای مۆدێرنا سەرکەوتنی پێکوتەی (مۆدێرنا)ی بە رێژەی کارایی 94.5% راگەیاند، نرخی نەوت بە رێژەی لە 3% سەرکەوت، لەبەرامبەردا بۆ هەر یەک ئۆنسەی زێڕ 20 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەمە (16/ 11/ 2020) کۆمپانیای مۆدێرنا راگەیاندنێکی بڵاو کردەوە و گوتی، کاریگەریی پێکوتەکەیان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە رێژەی 94.5% دەرکەوتووە.

لە راگەیاندنەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کرد: “دوای شیکاریی کاتی و سەرەتایی بۆ ئەنجامەکانی قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەکان، کاریگەریی بنەڕەتی پێکوتەکەمان بە رێژەی 94.5% دەرکەوتووە”.