بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی ئێرانی هەژاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی ئێرانی هەژاند

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ بە پلەی ڕیختەر ناوچەی "مەیداوود"ی سەر بە پارێزگای خووزستانی لە ئێران هەژاندووە.

بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی (میهر)ی ئێران، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١:٣٦ خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی١١ی٢٠٢٠ بە کاتی ئێران لە ناوچەی "مەیداوود"ی خوزستان ڕووی داوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی شەش کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.

سەنتەری بوومەلەرزەکە لە ١٤ کیلۆمەتریی مەیداوود، ١٧ کیلۆمەتریی ڕامهورمز، ٣١ کیلۆمەتریی "سەیدوون" و ١٠٥ کیلۆمەتریی ئەهواز و ١٥٧ کیلۆمەتریی شاری کورد بووە.

هەتا ئێستا لەبارەی زیانە مادی و داراییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.