له‌ ئێران 13 ھەزار و 53 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئێران 13 ھەزار و 53 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 41 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16/11/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 486 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، هه‌ر له‌ ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە، 41 ھەزار و 979 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، 13 ھەزار و 53 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 775 ھەزار و 121 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 564 ھەزار و 699 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.