لە كەركووك پیشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە كەركووك پیشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە

لە سەنتەری رۆشنبیریی كەركووك، پیشانگەیەكی شێوەكاری بۆ ژمارەیەك شێوەكاری شارەكە كرایەوە.

لەمبارەوە، ڕۆكان جاف، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی سەنتەری رۆشنبیریی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "رێكخراوی ڤیان بۆ مافەكانی ئافرەتان، بە هاوكاریی سەنتەری رۆشنبیریی كەركووك، لە هۆڵی سەنتەرەكە پیشانگەیەكی بۆ ژمارەیەك شێوەكار و بەهرەمەندی شاری كەركووك، لە كچان و كوڕان كردەوە.

گوتیشی پیشانگەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و لە دوێنێوە كراوەتەوە و هاوكات ئەمڕۆ دووشەممە 16/11/2020، هەر كراوە دەبێت.

بەشێك لەو بەرهەرمەندانە بۆ یەكەمین جاریانە بەشداری لە پیشانگەیەكی هاوبەشی لەو شێوەیە لە شاری كەركووك بكەن.