به‌ڤیدیۆ.. شێروان عه‌بدوڵا و هیوا عه‌بدوڵا كلیپێكی دوێتیان بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. شێروان عه‌بدوڵا و هیوا عه‌بدوڵا كلیپێكی دوێتیان بڵاو كرده‌وه‌

شێروان عه‌بدوڵا و هیوا عه‌بدوڵا، گۆرانیبێژانی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆیان به‌شێوه‌ی دوێت به‌ ناوی (كچانی گه‌ڕه‌ك) بڵاو كرده‌وه‌.

گۆرانییه‌كه‌ به‌شێوه‌ی شاد و هه‌ڵپه‌ركێیه‌، پێشتر شێروان عه‌بدوڵا ئه‌و گۆرانییه‌ى‌ له‌ ئاهه‌نگ و دانیشتنه‌ تایبه‌تییه‌كاندا گوتووه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ هیوای برای له‌ نێو كۆڵانه‌كانی سلێمانی، كاری كلیپیان بۆ كردووه‌.

شێروان عه‌بدوڵا خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، گۆرانییه‌كانی زیاتر به‌شێوه‌ی شاده‌.