لە سنووری ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر تیمه‌كانى نەهێشتنی سەرپێچی بە هۆی پابەندنەبوون بە رێنوێنییە تەندروستییەکان هەشت چێشتخانە و پێنج نانەواخانەیان داخست.
سه‌لیم شه‌ریف،سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌هێشتنى سه‌رپێچییه‌كان له شاره‌وانیى به‌حركه به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی یەکشەممە تیمه‌كانمان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى شاره‌وانیی به‌حركه سه‌ردانى چەندین چێشتخانە و نانەواخانە و مارکێتمان کرد لە سنووری ناحیە بەحرکە بەمەبەستی بەدواداچوون و سزادانی ئەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن".
ڕاشیگه‌یاند: "له‌و بەدواداچوونەدا هه‌شت چێشتخانه و پێنچ نانه‌واخانه به هۆى پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان داخران و ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر لە خۆراکی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا و دواتر له‌ناوبران".