ئەم کارانە بکە تا كۆرۆنا لە جەستەتدا تەشەنە نەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەم کارانە بکە تا كۆرۆنا لە جەستەتدا تەشەنە نەکات

 

سەرەکیترین هۆکار، کە کاریگەریی هەیە لەسەر تەشەنە نەکردنی نەخۆشیی كۆرۆنا لە جەستەتدا، سیستەمی بەرگریی جەستەتە. پزیشکان و پسپۆڕان ماوەی ساڵێکە، لەگەڵ سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا، هەمیشە ئەم بابەتە بۆ خەڵک دووبارە دەکەنەوە، کە سیستەمی بەرگریی بەهێز، ئەگەر مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشیی كۆرۆنا نەشپارێزێ، لانی کەم کاریگەریی هەیە لەسەر ئەوەی، نەخۆشییەکە زۆر بە توندی نەگری.

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکانی گۆڤاری تەندروستیی (سێو)، گرنگیدان بە خۆراکی باش و میوەی زۆر و خواردنی سەوزە، هەروەها ئاگاداربوون لەوەی جەستەتان چ ڤیتامینێکی کەمە و قەرەبووکردنەوەی ئەم حاڵەتە، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر بەهێزبوونی بەرگریی جەستەت هەیە.