كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

"ئەمساڵ 900 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەست داوە"

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرای دەکات کە تەنیا لە ئەمساڵدا 900 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لە دەست داوە و هەشت ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمیش لە دەریای ناوەڕاستدا ڕوویانداوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ژمارەیەک کۆچبەر بە هۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە نزیک سنووری لیبیا و لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەست دا، بەلەمەکە لە لیبیاوە دەرچووە و لە نزیک سنووری خەمسدا ژێر ئاو کەوتووە".

سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند: "بەپێی ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتوون، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 20 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە، هەروەها تەنیا لە ئەمساڵدا 900 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە و لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا هەشت ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەم لە دەریای ناوەڕاستدا ڕوویانداوە".