10 خاڵ بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنی کارکردن دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

10 خاڵ بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنی کارکردن دا

 

هەموو ئەو فەرمانبەر، یان کرێکار و خزمەتگوزارانەی لە هۆتێل، کارخانە، بازاڕ و فەرمانگەکاندا کار دەکەن و تێکەڵی یەکتر دەبن، پێویستە ئەم 10 خاڵە جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەی لە تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزراو بن و یاخود لە گواستنەوەی بۆ خەڵکی دیکە بەدوور بن:

1- تا لە شوێنی کار و لەناو خەڵک دای، بیکە بە بەرنامەو دەمامک ببەستە.
2- بە دەست تەوقە لەگەڵ هیچ کەس مەکە و ماچکردنی یەکدیش هەر هیچ.
3- ئەگەر بەرزکەرەوە پڕ خەڵک یان قەرەباڵغ بوو، پیایدا سەرمەکەوە و دامەبەزە.
4-زوو زوو دەستەکان بە پاککەرەوە بشۆ، بەتایبەت کاتێ بەرکەوتنت دەبێ لەگەڵ کەسی تر، یان رووی کەلوپەلێک.
5- لە کاتی نانخوارندا قاپ و کەوچک و پەرداخ و هیچ کەلوپەلێکی هاوبەش لەگەڵ کەس بەکار مەهێنە و خواردنی تێدا یان پێ مەخۆ، با هەرکەسە و شتەکانی خۆی جیا بێت.
6-رووی ئەو کەلوپەلانەی بەکاری دێنی، تەعقیمیان بکە، بەتایبەتی مۆبایل و کلیل و قەڵەم و تا دەشکرێ لە کاتی وەرگرتن و خەرجکردنی پارەدا دەستەوانەت لەدەستدا بن.
7- لە کاتی پشوودان و حەسانەوە لە شوێنی کار، تێکەڵی خەڵکی دەوروبەرت مەبە.
8- بەبێ شوشتن و تەعقیمکردنی دەستەکانت، هەرگیز بە لووت و گوێ و دەموچاوتیان دامەهێنە.
9- وریا بە لە دەستدان لە مێز و کورسی و دەسکی دەرگا و هەر شتێک کە خۆت و خەڵکی دیکەیش بەکاریان دێنێ.
10- بەبێ خۆدوورگرتن و لەبەرچاوگرتنی مەودای خۆپارێزیی لەنێوانتان، لەنزیک کەس مەوەستە و دامەنیشە.