هاوار بازرگان: له‌‌ كۆرۆنا چاك بوومه‌ته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاوار بازرگان: له‌‌ كۆرۆنا چاك بوومه‌ته‌وه‌

هاوار بازرگان، گۆرانیبێژی كورد، دوای تووشبوونی به‌ په‌تای كۆرۆنا، ئێستا چاك بووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ: "تكایه‌ پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن".

له‌مباره‌یه‌وه‌ هاوار بازرگان به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "سوپاس بۆ خوا پشكنینم ئه‌نجام داوه‌ته‌وه‌ كۆرۆنا له‌ له‌شم نه‌ماوه‌ و چاك بوومه‌ته‌وه‌، به‌ڕاستی چه‌ند ڕۆژێكی ئازاربه‌خشم به‌ڕێ كرد، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م، كه‌ له‌ هه‌واڵی ته‌ندروستیی منیان پرسیوه‌".

گوتیشی: "تكا ده‌كه‌م خۆتان له‌و په‌تایه‌ بپارێزن و پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن".

هاوار بازرگان، خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.