پەرتووکی (ھونەری نەخشی سەر کێلەبەرد) چاپ و بڵاو کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرتووکی (ھونەری نەخشی سەر کێلەبەرد) چاپ و بڵاو کرایەوە

نووسەرێکی کورد پەرتووکێکی تایبەت بە ھونەری نەخشی سەر کێلەبەرد لە سنووری قەزاکانی پشدەر و بتوێن و دووکان بڵاو کردەوە.

محەمەد عەلی شوێنەوار، نووسەری پەرتووکی (هونەری نەخشی سەر کێلەبەرد) بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو پەرتووکە٣٥٠ لاپەڕەیە و لە چاپخانەی (جەنگەڵ) لە ئێران چاپ کراوە و تایبەتە بە ھونەری نەخشی سەر کیلەبەرد لە سنووری قەزاکانی بتوێن، پشدەر و دووکان".

گوتیشی: "ناوەڕۆک و مەبەستی پەرتووکەکەم  کە بە نووسین و وێنە و نەخشەوە ڕوونم کردووتەوە، پاراستن و بە دۆکیۆمێنتکردنی ئەو بەرد و کێلانەیە کە نەخشیان لەسەر دروست کراوە و مێژووەکەیان بۆ نزیکەی پێنج سەدە بەرلە ئێستا دەگەڕێتەوە کە ژمارەیان٢٠٠ نەخش دەبێت".

 نووسەری پەرتووکەکە خاوەنی چەندین نووسین و لێکۆڵینەوەی تایبەتە لەسەر شوێنەوار، بەڵام وەک پەرتووک ئەوە یەکەم بەرھەمیەتی.