کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 15/11/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پاشان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشه‌ممه‌‌ 16/11/2020، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌ دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌.