به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى بارانبارین بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەریى نزمەپاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست، سبەى دووشه‌ممه هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریى بارانبارین".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "لە کاتەکانى نیوەڕۆى سبه‌ى، بارانبارین دەست پێدەکات، سەرەتا ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک، پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى دیكه".
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، پێشبینیى بارانبارین بۆ تەواوى هه‌رێمى كوردستان هەیە، سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر بارانى زیاتر دەبێت، لە ئێوارەى ڕۆژى دووشەممەوه بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، پلەى گەرما بە نزیکەى دوو تا سێ پلەى سیلیزى نزم ده‌بێته‌وه، لە شەودا کاریگەریی ئەم بارانبارینە کۆتایى دێت.