لە یەك ڕۆژدا لە ئیستەنبۆڵ ١٦٤ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە یەك ڕۆژدا لە ئیستەنبۆڵ ١٦٤ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە

لە ئیستەنبۆڵ ژمارەی پێوانەیی مردن بەهۆی پەتای كۆرۆنا تۆمار کرا، بۆیە سەرۆكی شارەوانی ئەو شارە نامەیەكی بۆ وەزیری تەندروستی ناردووە و پێی دەڵێت زۆر دواكەوتی لە چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ئیستەنبۆڵ.

ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبۆڵ، لە پێگەی خۆی لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەزارگەی ئیستەنبۆڵ كردووە، ئەو پێی راگەیاندووە تەنیا دوێنێ شەممە ١٤ی١١ی٢٠٢ لە ئیستەنبۆڵ ١٦٤ كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

ئیمامئۆغلۆ دەنووسێت: "لەو كاتەوە كۆرۆنا سەری هەڵداوە هیچ كاتێك ئیستەنبۆڵ ئەوەندەی ئەمڕۆ ژمارەی گیانلەدەستدانی تۆمار نەكردووە، بۆیە بە وەزیری تەندروستی دەڵێم بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دوا كەوتیت".