فیلمی "نانی پیرۆز" لە فێستیڤاڵی فیلمی ئیدفای هۆڵەندا نمایش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی "نانی پیرۆز" لە فێستیڤاڵی فیلمی ئیدفای هۆڵەندا نمایش دەکرێت

پۆستەری فیلمی دیکیۆمێنتاری "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" بۆ بەشداریی لە بەشی پێشبڕکێی سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئیدفا"ی هۆڵەندا بڵاو کرایەوە.

پۆستەری ئینگلیزی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) Holy Bread

دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" MAD Movie؛ کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆی بە نوێنەرایەتیی سینەمای ئێران، لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" Mid-Lengthلە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی ئەمستڕدام "ئیدفا" IDFA لە هۆڵەندا نمایش دەکرێت، لە لایەن هونەرمەندی ئێرانی "مریەم بەرادەران" دیزاینی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە، فێستیڤاڵە جیهانییەکانی فیلم و نمایشە بیانییەکان بڵاو کرایەوە.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای "تصویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت"ـە.

ڕەوانشاد "رەحیم زەبیحی" لەم ساڵانەی دوایی ژیانیدا بە هاوڕێیەتی لەگەڵ کۆڵبەرە کوردەکان لە شاخ و کێوەکانی کوردستان سەرقاڵی وێنەگرتن و دەرهێنانی فیلمی "نانی پیرۆز" بوو؛ بەڵام بەهۆی کوژرانی قێزەون، دڵتەزێن و یەگجار ناجوامێرانەی؛ ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، نیوە کارە مابووە و "توورەج ئەسڵانی" کە بەرهەمهێنەریی ئەم فیلمەی لە ئەستۆیە، بە دڵسۆزیی و بە دواداچوونەکانی خۆی کۆتایی پێ هێنا و بۆ نمایش لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا ئامادەی کرد.

فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا"، بە گرنگترین فێستیڤاڵی دێکۆمێنتاریی جیهان دێتە ئەژمار، کە ئەمساڵ بە دوو شێوەی ئۆنلاین و حزووری و بە نمایشی بەرهەمە دیکۆمێنتییەکانی دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "فیلمە بڵیندەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان"، بەشی پێشبڕکێی "دیکۆمێنتە خوێندکارییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "منداڵان و دیکۆمێنت"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی Luminous، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی Frontlight و ... لە ڕۆژانی 16ی نۆڤەمبەر تاکوو 6ی دیسەمبەری

2020 لە شاری ئەمستڕدام لە هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" بریتین لە:

نووسین و دەرهێنەر: ڕەوانشاد ڕەحیم زەبیحی، بەرهەمهێنەر: توورەج ئەسڵانی،

مونتاژ: ئەمیر ئەدیب‌پەروەر، دیزاینی دەنگ: محەمەد خورسەند، موزیک: سادق

ئازمەند، وێنەگرەکان: محەمەد نووری، محەمەد فەکووری، مێهدی ئازادی، سەلاح

کەریمی، دەنگهەڵگر: زانیار کاکەخانی، دانانی سەرمایە: حەلیمە ئەحمەدزادە،

فریشتە جوغەتایی، چاککردنی دەنگ: عەلیڕەزا قادری، بەرنامەداڕێژ و

یاریدەدەری دەرهێنەر: عوسمان محەمەدی، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی:

مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرهەمی هاوبەش: ئیلاهە نەوبەخت،

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی: کۆمپانیای "تصویر گستر الهە پارسی" (ئێلی

ئیمەیج)، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" MAD Movie، ساڵی

بەرهەمهێنان: 2020.