به‌یتۆجان، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد، ئێستا له نه‌خۆشخانەیەكی سوێد له ژێر چاودێریی پزیشكیدایه و ئەگەر هەیە چەند رۆژی دادێ نەخۆشخانە جێ بهێڵێ.
به‌یتۆجان، چه‌ند ڕۆژێكه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سوێد خه‌وێنراوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی (باس‌نیوز) ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/11/14، ڕه‌وشی ته‌ندروستیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ڕۆژانی ڕابردوو باشتره و ڕەنگە له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا نه‌خۆشخانه جێبهێڵێت.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 2020/11/13، له بەشێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی فراوان هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڵاو كرایه‌وه.
به‌توڵا گونه‌ری، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی به‌یتۆجانه، له ساڵی 1955 له گوندێكی سه‌ر به شاری ئامەدی باكووری كوردستان له دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، مانگی تشرینی دووه‌می 2020 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و به‌شداری له چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی كرد، ئاگر كه‌تیه دلی من، یه‌كێكه له گۆرانییه به‌ناووبانگ و زیندووه‌كانی، تا ئێستا چه‌ندین گۆرانیبێژی دیكه گوتوویەتیەوە، دیارترینیان زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا و ئیبراهیم تاتڵیساس.