كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڤایرۆسی کۆرۆنای D614G بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە

بڵاوکراوەی (ساینس)، کە لەلایەن کۆمەڵەی ئەمەریکی بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەی زانستیی نوێوە دەردەچێ، بڵاوی کردووەتەوە: ”ڤایرۆسی کۆرۆنای شێوەگۆڕاو بەشێوەیەکی فراوان بڵاو دەبێتەوە، بەڵام مەترسیی کەمترە“.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، کۆپیی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ناونراوە D614G، بووەتە هۆی تووشبوونی 85%ی حاڵەتەکان لە جیهان. توێژەران پێیان وایە، ئەو خۆگۆڕینەی ڤایرۆس وای لێ دەکات بەشێوەیەکی فراوان بڵاو ببێتەوە، چونکە گۆڕانکاری لە جیناتەکەیدا روو دەدات.

بەڵام توێژینەوەیەکی دیکە، کە لەلایەن گرووپێکی زانکۆی نۆرس کارۆلینا ئەنجام دراوە، دەڵێ ئەو گۆڕانکارییەی لە جیناتی ڤایرۆسەکەدا روو دەدات، دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی توند.

توێژینەوەکە دەڵێت، ئەو خۆگۆڕینەی ڤایرۆس، کە ناونراوە D614G، بەربڵاوترین ڤایرۆسە لە سەرتاسەری جیهان، لە مانگی شوباتی رابردووشدا گەیشتووەتە ئەورووپا، بەهۆی گەشتی نێوان وڵاتانیشەوە بەخێرایی و لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا گواسترایەوە بۆ ئەمریکا و ئاسیا.