زاهیر جه‌لال، هونه‌رمه‌ندی كورد، ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره و له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێت.
له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی خۆیه‌وه، هونه‌رمه‌ند زاهیر جه‌لال به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستیم جێگیر و باشه، به‌ڵام بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی خۆم، هه‌فته‌ی داهاتوو پزیشكه‌كه‌م بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌م بۆ ده‌دات، زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له هه‌واڵی ته‌ندروستیی منیان پرسیوه، هیوادارم هه‌موو لایه‌ك پارێزراو و سه‌لامه‌ت بن".
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، ژیر زاهیر جه‌لال كوڕى هونه‌رمه‌ند زاهیر جه‌لال، له ڕێگه‌ی (باس‌نیوز)ه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه دا، كه باوكى تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك بووه.
زاهیر جه‌لال، وه‌ك گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری كۆمیدی كاری هونه‌ری كردووه، گوڵێ ماڵم گوڵێ، یه‌كێكه له گۆرانییه به‌ناوبانگه‌گانی، هه‌روه‌ها به‌شداریی ژماره‌یه‌ك شانۆگه‌رى و زنجیره دراما و فیلمی كردووه.