بەهای لیرەی توركی دیسان بەرانبەر بە دۆلار بەرز بووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای لیرەی توركی دیسان بەرانبەر بە دۆلار بەرز بووەوە

دوای دەست لەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی و ئابووری توركیا و، هەروەها ئومێدێك بۆ دۆزینەوەی پێکوتەی كۆرۆنا و بڵاوكردنەوەی لە كۆتایی ئەمساڵ، دیسان لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆمار كرد.

بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار، لە ماوەی مانگی رابردوودا بۆ بەرزترین ئاست بەرز بووەوە، ئەمەش ئومێدی بە هاووڵاتیانی توركیادا تا ئابووریی وڵاتەكەیان بەرەو باشی بچێت.

بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی (جمهوریەت)ی توركی، دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە لیرە، هۆكارەكەی دەست لەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی و ئابووری توركیایە و، هەروەها دانانی كەسێكی ترە بە ناوی ناجی ئاگبال وەكوو سەرۆكی بانكی ناوەندی توركیا.

باسی لەوەش كردووە، دۆزینەی پێکوتەی كۆرۆنا بازاڕی بووژاندووەتەوە و لیرەی توركیش وەكوو هەموو پارەیەكی تر ئاستەكەی بەرز بووەتەوە.

هەفتەی رابردوو ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ٨٥٢ لیرەی توركی مامەڵەی پێوە كرا، ئەمڕۆ ١٢ی١١ی٢٠٢٠ لیرە بەرز بووەوە و ١٠٠ دۆلار گەیشتە ٧٨٧ لیرە، واتە لیرەی توركی بەرامبەر بە ٣٪ ئاستەكەی بەرز بووەتەوە.