وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە: لەمەودوا کۆمپانیا یۆنانییەکان وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە: لەمەودوا کۆمپانیا یۆنانییەکان وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدەن

گوتەبێژى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند چەند کۆمپانیایەکى یۆنانى ئامادەییان نیشانداوە وەبەرهێنان لە بوارەکانى رێگاوبان و پرد و تونێڵ و یەکەى نیشتەجێبوون ئەنجام بدەن لە هەرێمى کوردستان.

مەریوان مەلا حەسەن، (باسنیوز)ى رایگەیاند: "چەندین کۆمپانیاى یۆنانى ئامادەییان نیشانداوە سەرمایەکانیان لە کوردستان بەگەڕ بخەن و وەبەرهێنان لە کەرتى ئاوەدانکردنەوە ئەنجام بدەن، لەوانەش دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون و رێگەوبان و پرد و تونێڵ و هێڵى ئاسنین و شەمەندەفەرى نێوان شارەکان، کە رۆڵێکى گرنگیان هەیە لە بنیادنانى کوردستان".

راشیگەیاند: "حکوومەتى هەرێمی کوردستان ئاسانکارى بۆ ئەو کۆمپانیا و سەرمایەدارانە دەکات، کە نیازیان هەیە بێنە کوردستان و سەرمایەکانیان لە بوارى وەبەرهێنان بەگەڕ بخەن، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە هەموو ئامادەییەکیان دەربڕیوە بەئەوەى ئەو کۆمپانیایانە بتوانن پڕۆژەکانیان جێبەجێ بکەن".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە بەرنامەیدایە رێگە سەرەکییەکانى نێوان سەرجەم شار و شارۆچکەکان بکاتە دووساید، بۆیە گرنگە کۆمپانیا بیانیەکان بێنە کوردستان بۆ بەگەڕخستنى سەرمایەکانیان و ئەنجامدانى پڕۆژە، بەتایبەت لە بوارى رێگاوبان و یەکەى نیشتەجێبوون".