لە گەرمیان شانۆگەریی "فڕین بەناو خۆڵەمێشدا" نمایش دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

 لە گەرمیان شانۆگەریی "فڕین بەناو خۆڵەمێشدا" نمایش دەكرێت

پاش ئەوەی شانۆی (فڕین بەناو خۆڵەمێشدا) لە شاری سلێمانی نامیش کرا، ئەمڕۆ چوار شەممە بۆ رۆژی دووەم شانۆکە لە هۆڵی هونەر لە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان نمایش دەكرێت.

سەربەست ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 11/11/2020، بۆ رۆژی دووەم شانۆی (فڕین بەناو خۆڵەمێشدا) لە هۆڵی هونەر لە قەزای كەلار نمیش دەكرێت."

گوتیشی: "ئەم شانۆگەرییە لە دەرهێنانی (داستان بەرزی) و نواندنی (گۆران نامیق)ە."

جێگری بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەی گەرمیان، راشی گەیاند: " شانۆگەریی (فڕین بەناوخۆڵەمێشدا) پێشتر بۆ ماوەی 7 ڕۆژ لە شاری سلێمانی نمایش كرا، ئێمەش بە پێویستمان زانی وەك بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان میواندارییان بكەین."

شانۆگەرییەكە لەلایەن گرووپی شانۆی (گۆدۆ)وە نمایش دەكرێت، ناوەڕۆكی شانۆگەرییەكە باس لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان و ئاستەنگەكانی ژیانی تاك لە كۆمەڵگەدا دەکات.