"وەزارەتى دارایى لە رێگەى سیستەمێکى ئەلکترۆنییەوە خانەنشینى شایستە و ناشایستە لەیەک جیادەکاتەوە"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"وەزارەتى دارایى لە رێگەى سیستەمێکى ئەلکترۆنییەوە خانەنشینى شایستە و ناشایستە لەیەک جیادەکاتەوە"

وەزارەتى دارایى حکوومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمێکى ئەلکترۆنى نوێ بۆ خانەنشینانى هەرێمی کوردستان دروست دەکات کە تەواوى زانیارییەکانى تێدا تۆمار دەکرێت، بەڕێوەبەرى خانەنشینى هەرێمیش دەڵێ خانەنشینى شایستە و ناشایستەمان بۆ دەردەکەوێت.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێم بە (باسنیوز)ى رایگەیاند: "سیستەمێکى ئەلیکترۆنى نوێ بۆ خانەنشینانى هەرێمی کوردستان دروست دەکرێ، کە بەو هۆیەوە تەواوى زانیاری و داتاکانى سەرجەم خانەنشینان داخڵى سیستەمەکە دەکرێت لەوانەش ناوى تەواو و ساڵانى خزمەت و ژمارەى ناسنامەى خانەنشینى و ئەو بوارەى کارى تێداکردووە، لەگەڵ چەندین زانیارى دیکە".

راشیگەیاند: "سیستەمەکە 60بۆ 70 % کارەکانى تەواو بووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە، لە کۆتایى مانگى داهاتوو تەواو دەبێ، بە تەواوبوونى سیستەمە ئەلکترۆنییەکە تەواوى زانیارییەکان لەیەک داتابەیس کۆدەکرێنەوە و چیتر پێویستمان بە دروستکردنى فایل نییە، دواى تەواو بوونى سیستەمەکەش دەست دەکرێت بەداخڵکردنى زانیارییەکان و هەر خانەنشینێک کونیەى تایبەتى خۆى دەبێ کە بە ئاسانى کارى لەسەر دەکرێ".

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى دارایى ئەوەشى خستەڕوو" بە تەواوبوونى سیستەمەکە و داخڵکردنى زانیارییەکان، بۆمان روون دەبێتەوە کێ خانەنشینى راستەقینەیە و شایستەى ماف و ئیمتیازى خانەنشینییە، کێش بە نایاسایى خانەنشین کراوە و شایستە نییە، ئەوکات بە ئاسانى دەتوانین کاردانەوەى یاساییان لەگەڵ بکەین، بەپێى ئەو رێنماییانەى کە لە یاساى چاکسازیدا هاتووە".