كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بۆ دەبێ سوود لە مۆزی زۆر گەییو وەربگریت؟

 

بەم دواییانە شارەزایان و پسپۆڕان سەبارەت بە رەنگی مۆز بە ئەنجامێکی تازە گەیشتوون. هەرچەندە پێشتر دەگوترا ئەو مۆزانەی رەنگیان بۆ قاوەیی گۆڕدراوە بەسوودتر و دەوڵەمەندترن بە دژە ئۆکسانی زیاتر، ئەوا پسپۆڕان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی (تەندروست بە) روونیان کردەوە، مۆزی قاوەیی، واتە ئەو مۆزانەی زۆر پێگەیشتوون و رەنگیان لە زەردەوە بۆ قاوەیی گۆڕدراوە، کاریگەریی باشیان هەیە لەسەر زۆربوونی ئاستی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، کە ئەرکیان پارێزگاریکردنی جەستەیە لەبەرامبەر نەخۆشییەکان و سیستەمی بەرگریش بەهێز دەکەن.