ئەم دانەوێڵەیە دژی کەمخوێنییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەم دانەوێڵەیە دژی کەمخوێنییە

 

پسپۆرانی بواری خۆراک و دەرمان پێیان وایە، تاکە دانەوێڵەیەک، کە بەهۆی تایبەتمەندییەکەیەوە باشترین کاریگەریی لەسەر دەرمانکردنی کێشەی کەمخوێنی هەیە، نۆکە.

ئەوان بۆ ماڵپەڕی (ئەلۆ دکتۆر) روونیان کردەوە، نۆک بەسوودترین و دەوڵەمەندترین جۆری دانەوێڵەکانە، کە پڕاوپڕە لە مەوادی خۆراکی کانزایی، بۆیە کەمخوێنی بەئاسانی چارەسەر دەکات و تاڵەکانی قژیشت لە هەڵوەرینی زۆر دەپارێزێت، تەنیا دەبێت پێش کوڵاندنی، شەوێک لە ئاودا بخوسرێ، تا لە کاتی خواردندا نەبێتە هۆی دروستبوونی بای زگ و ڕەقبوونی زگ.