سبەی لە هەولێر شانۆگەریی مایسترۆ نمایش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سبەی لە هەولێر شانۆگەریی مایسترۆ نمایش دەکرێت

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ١١ی١١ی ٢٠٢٠ گرووپی شانۆیی "مایسترۆ" بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر شانۆیەک نمایش بکرێت.

ئێستا ستافی گرووپی شانۆیی "مایسترۆ"  لە هەولێرن و سەرقاڵی پرۆڤە و ئامادەکارین بۆ نمایشکردنی شانۆکەن.

  شانۆگەریی "مایسترۆ "لە نووسین و دەرهێنانی "حەیدەر ئەبوو حەیدەر"ە و نواندنی میدیا رەئووف بێگەرد و بە بەشداریی کۆمەڵێک قوتابیی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی نمایش دەکرێت و بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد و مەڵبەندی گشتیی سلێمانییە.

ئەم شانۆیە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر، کاتژمێر ٤ی ئێوارەی سبەینێ ١١ی ۱۱ی ۲۰۲۰ لە هەولێری پایتەخت و لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر لەسەر ڕێگای کەرکووک نمایش دەکرێت.