كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ لە كەركووك دەست بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمەشامیی جووتیاران كرا

"250 هەزار تۆن گەنمەشامی بەرهەم هێندراوە"

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركووك ڕای گەیاند، ئەمڕۆ  سێشەممە لە پارێزگای كەركووك لەلایەن دوو كۆمپانیاوە دەست بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمەشامیی جووتیارانی كەركووك كراوە و ئەوەشی خستە ڕوو ئەمساڵ جووتیاران 250 هەزار تۆن گەنمە شامییان بەرهەم هێناوە.

لەمبارەوە، زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 10/11/2020، لە پارێزگای كەركووك و لەڕێگای دوو كۆمپانیاوە دەست بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمەشاموی جووتیاران كراوە".

گوتیشی: "بۆ ئەمساڵ لەسەر 100 هەزار دۆنم زەوی لە سنووری پارێزگای كەركووك، لە چوارچێوەی پلانی كشتوكاڵیدا تۆی گەنمەشامی چێندراوە و بەرهەمەكەشی 250 هەزار تۆنە كە لە ئەمڕۆوە دەست بە وەرگرتنی لە جووتیارانی پارێزگای كەركووك كرا.

لە پارێزگای كەركووك، بەتایبەت جووتیارانی كورد ساڵانێكە بایەخێكی زۆر بە چاندنی گەنمەشامی دەدەن و ئێستا پارێزگاكە لەسەر ئاستی عێراق یەكەمە بۆ بەرهەمهێنانی گەنمەشامی بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) بەشی زۆری جووتیارانی كورد گلەیی ئەوە دەكەن كە بەهۆی ئەوەی زەوییەكانیان نەخراوەتە چوارچێوەی پلانی كشتوكاڵی، ناچارن بە نرخێكی كەمتر لە بازاڕی ڕەشدا ئەو بەرهەمەیان ساخ بكەنەوە".