توێژینەوەیەك: %20ـی ئەوانەی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە تووشی جۆرە نەخۆشییەكی دەروونی دەبن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

توێژینەوەیەك: %20ـی ئەوانەی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە تووشی جۆرە نەخۆشییەكی دەروونی دەبن

 

شارەزایانی دەروونزانی، هۆشداری ئەوە دەدەن، دوای 90 رۆژ لە چاكبوونەوەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا، 20%ـی ئەو كەسانە تووشی جۆرێكی نەخۆشی دەروونی دەبن.

بە پێی توێژینەوەیەك، كە لەسەر بەشێكی زۆری ئەو كەسانە كراوە پەتای كۆرۆنایان تێپەڕاندووە، دەركەوتووە تووشی جۆرێكی نەخۆشیی دەروونی دەبن، بە جۆرێك 20%ـی تووشبووان لە ماوەی 90 رۆژی دوای چاكبوونەوەیان تووشی ئەو جۆرە نەخۆشییە دەروونییە دەبن. هەروەها بەشێك لەوان مەترسیی تووشبوون بە بیرچوونەوەیان لەسەر دەبێ.

پۆل هاریسۆن، مامۆستای دەروونزانیی زانكۆی ئۆكسفۆرد گوتوویەتی: بەشێكی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن، هەست بە دڵەڕاوكێ دەكەن، بۆیە كە لە پەتاكە رزگاریان دەبێ، ڕووبەرووی كێشەی دەروونی دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە زانایان و پزیشكانی جیهان، پێویستیان بەوەیە لە هۆكارەكانی بكۆڵنەوە و چارەسەری نوێ و پێویستی دەروونی دوای تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا دیاری بكەن، چونكە لە پێنج كەسی چاكبووەوەی كۆرۆنا، یەكێكیان رووبەرووی بارێكی دەروونی ناهەموار بووەتەوە.

شارەزایانی دەرووندروستی بە شێوەیەكی راستەوخۆ بەشداریی توێژینەوەكەیان نەكردووە، بەڵام ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەو دەرئەنجامانە بەڵگەی زیاترن لەسەر ئەوەی كۆڤید 19 ئەگەری هەیە كار لەسەر مێشك و هزر بكا و لەوێوە سەر بۆ چەند نەخۆشییەكی دەروونی بكێشێ.