نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە رێژەی 2٪ بەرز بووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە رێژەی 2٪ بەرز بووەوە

ئەمڕۆ دووشەمە 9/ 11/ 2020 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە ڕێژەی 2٪ بەرز بووەوە و ئەمەش دوای سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هاتووەتە ئاراوە.

نرخی بارکردنی نەوتی خاو لە کانوونی دووەمدا 92 سەنت بەرز بووەوە، واتە 2.41%، بەمەش نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 40.40 دۆلار، بەڵام بارکردنی نەوتی خاوی ئەمریکی لە کانوونی یەکەمدا بە بڕی 95 سەنت بەرز بووبووەوە و نرخی یەک بەرمیل گەیشتبووە 38.09 دۆلار.

 رۆژی هەینیی رابردوو، دوای ئەوەی دەرکەوت جۆ بایدن، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکای بردووەتەوە، دابەزینی نەوت بە رێژەی  4٪ باشبوونی بەخۆیەوە دیت، لە بەرامبەردا دۆلار شکا، ئەمەش بووە هۆی بەهێزبوونی نرخی ئەو کەلوپەلانەی بە دۆلار مامەڵەیان پێوە دەکرێت، لەلایەن ئەو وەبەرهێنەرانەی دراوی دیکە بەکار دێنن.

وەبەرهێنەران هەڵسەنگاندن بۆ سەرکردایەتیی بایدن لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکەن و هەڵوێستی بەرامبەر بە چین و هەردوو بەرهەمهێنەری سەرەکیی نەوت ئێران و ڤەنزوێلا.

رەنگە گۆڕانکاریی لە شێوازی سیاسەتی ترمپدا بکرێ بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانان. لە هەمانکاتدا بایدن لە رۆژی یەکەمی سەرکەوتنیدا بەڵێنی دا چەند رێوشوێنێک بگرێتەبەر، لەناویاندا گەڕانەوە بۆ ناو رێککەوتننامەی پاریس بۆ کەشوهەوا.

ئەندامە سەرەکییەکانی رێکخراوی هەناردەکردنی نەوت (ئۆپک) هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن لەو بڕیارانەی ساڵانی رابردووی بایدن، کە بووە هۆی کەمکردنەوەی رێوشوێنەکانی سەر ئێران و ڤەنزوێلا، بەمەش زیادکردنی بەرهەم دەبێتە هۆی ئەوەی بە زەحمەت هاوسەنگیی نێوان کڕین و فرۆشتندا بکرێ.

توێژەرانی (ئای ئێن جی) دەڵێن، ڕەنگە هاوکارییەکانی نەوتی ئێرانی لە کۆتایی ساڵی 2021 یان لە ساڵی 2022 روو بدات.

رێکخراوی ئۆپک و هاوپەیمانەکانی کە بە (ئۆپک +) ناسراوە، کار لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بە رێژەی 7.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەدا دەکەن، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە بازاڕەکانی نەوتی جهانیدا دروست ببێت.

لە هەمان کاتدا، چین لە شەش مانگی رابردوودا ئاستی کڕینی نەوتی دەرەکی بۆ ئەوپەڕی دابەزاندووە، بەهۆی کەمبوونەوەی داوا لەسەر نەوت، بەڵام پێشبینی دەکرێت کۆی داهاتەکەی لە ساڵی 2020 بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 10٪ زیاد ببێت، چونکە ئابوورییەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو باش بووەتەوە.